
زاخۆ یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه بە بوونی شوێنەوارە مێژووییەکان بەناوبانگە و دیارترینیان پردی دەلال-ە، له ته‌نیشت پردەکە، ئه‌مساڵ مۆزەخانەی هاوچەرخی زاخۆ كراوه‌ته‌وه، مۆزەخانەکە هەموو کەره‌ستە و کەلوپەلە مێژووییەکانی ناوچەی لێ هەڵگیراوە و نمایشکراوە، جگە لە شوێنەوارە مێژووییەکان، جلوبەرگی نەتەوەیی، چەک و کەره‌ستەی لێنانی خواردن لەو مۆزەخانەیە نمایش کراون.بەڕێوەبەری شوێنەواری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندووه: «دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستكرا به دروستكردنی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی پردی دەلال، بیرمان له‌وه كرده‌وه كه مۆزه‌خانه‌یه‌كی هاوچه‌رخ بۆ زاخۆ دروست بكه‌ین كه ببێته كۆكه‌ره‌وه و شوێنی پاراستنی شوێنه‌واره كۆن و دێرینه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، هەموو ئەو پارچە شوێنەوار و كه‌له‌پوورانه‌ی كه پاراستوومانن، له‌وێ نمایشیان بكه‌ین، چونكه چه‌ندین ساڵ بوو كێشه‌ی شوێنمان هه‌بوو، پێشتر له به‌ر نه‌بوونی جێگا، پارچە شوێنەواره‌كانمان له كۆگه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان دانابوو، كه‌س نه‌یده‌زانی چه‌ند شوێنەواریی مێژوویی گرنگمان هه‌یه».
له 15ی شوباتی 2023، دوای نزیكەی ساڵێک كاركردن، به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، گوهدار شێخۆ، مۆزەخانەی هاوچەرخی زاخۆ كرایه‌وه و كه‌وته خزمەتی کەرتی گەشتوگوزار و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە و عێراق بە گشتی. لەبارەی مێژووی ئەو پارچە شوێنەوار و كه‌له‌پوورانه‌ی مۆزه‌خانه‌كه، بەڕێوەبەری شوێنەواری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتی: «زیاتر لە پێنج هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر ژیان لە زاخۆ هەبووە، ئێستا له مۆزه‌خانه‌كه زیاتر له 300 شوێنەواری مێژوویی پارێزراون، شوێنەواری میتانی و ئاشووری و ئیسلامی لە زاخۆ دۆزراونەتەوه، گواستراونەتەوە بۆ مۆزه‌خانه‌كه، جۆره به‌ردێكمان نمایشكردووه كه مێژووەکەی بۆ 10 هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆر شوێنه‌واری گرنگی قشڵه‌ی كۆنی زاخۆ نمایشكراون. دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1909 ئینگلیزەكان هاتوون بۆ زاخۆ، ئه‌و شوێنه تێكدرا و زۆرێك له پارچه‌كانی دیار نه‌مان، بەڵام لە هەمانكاتدا به‌ردمان هه‌یه مێژووەکەی هاوکاتە لەگەڵ دروستکردنی پردی دەلال (دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر)، بەردەکە شوێن پێی مرۆڤی له‌سه‌ره، په‌یكه‌ری هه‌رقل-مان هه‌یه، هه‌روه‌ها شوێنێكی تایبه‌تمان بۆ نمایشی چه‌ك داناوه كه له سه‌رده‌می شۆڕشه كوردییه‌كان بەکارهاتووە، كورسییه‌كی مه‌ترانی زاخۆمان پاراستووه له مۆزه‌خانه كه بۆ 130 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه«. هاووڵاتیێك به ناوی عەبدوڵڵا سلێمان كه خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و وەکو گەشتیار هاتووەتە زاخۆ و سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌کەی کردووە، له لێدوانێكدا گوتی: «هه‌موو به‌شه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌م بینی، شتی زۆر جوانی شوێنه‌واریی و كولتووری تیادابوو به تایبه‌ت هەندێک چەکی کۆن، زۆر جار هاتوومه‌ته زاخۆ، ده‌چووینه لای پردی دەلال و کۆڕنیش، ئه‌م شوێنه‌مان پێ نه‌ده‌زانی». بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دھۆک، هەزار و 400 ناوچەی شوێنەواریی و کەلەپووریی لە سنووری پارێزگاکە تۆمارکراون و لەئێستادا لە سەنتەری پارێزگای دھۆک و قەزاکانی ئامێدی، ئاکرێ و شێخان زیاتر له 10 شوێنی شوێنەواریی نۆژەندەکرێنەوە.