سهرهتا وهرزش ڕاهێنەری نەمسا: ئالابا پێویستی بە موعجیزە هەیە بۆ ئەوەی بەشداریی جامی ئەوڕووپا...
ڕالف ڕانگنیک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەمسا دووپاتی کردەوە کە دەیڤد ئالابا پێویستی بە موعجیزە دەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا لە پێکانی سەختی ئەژنۆی چاکبێتەوە تا بەشداری لە جامی ئەوڕووپای “یۆرۆی 2024” بکات.
ڕانگنیک بە ئاژانسی هەواڵی نەمسایی (APA)ی ڕاگەیاند: دەبێت واقیعبین بین سەبارەت بە بارودۆخی دەیڤد ئالابا، زۆر زەحمەتە ئەو یاریزانە بگەڕێتەوە بۆ بەشداریكردن لە جامی ئەوڕووپا، تەنها ئەگەر موعجیزەیەک ڕووبدات.
هەروەها ڕانگنیک گوتی: چارەسەرییەكان بەپێی ئەو پلانانەوە دەكرێت كە بۆیان دیاریكردووە، بۆیە هیوایەكی كەم هەیە، هەروەها ئالابا هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە.