سه‌ره‌تا هه‌مه‌ڕه‌نگ ئەشکەوتی سێدەر لە دەڤەری بارزان

ئەشکەوتی سێدەر لە دەڤەری بارزان

153
ئەشکەوتی سێدەر بە یەکێکە لە ئەشکەوتە شوێنەوارییەکانی دەڤەری بارزان و سنووری شارۆچکەی مێرگەسوور کە مێژوویەکی کۆنی هەیە. بە گوتەی شوێنەوارناسان دەکرێت هاوسەردەم بێت لەگەڵ ئەشکەوتی شانەدەر.
ئەم ئەشکەوتە سێ دەرگای هەیە، کە یەکێکیان لە باکوورە و ڕووی لە ئەشکەوتی شانەدەرە، ئەوەی دیکەیان لە باشوورە و دەرگاکەی دیکەیشی ڕووی لە ڕۆژهەڵاتە، لەلای دەرگای باشوور ئەشکەوتێکی سەرانجڕاکیش هەیە، نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە زێی گەورەوە دوورە، دیمەنەکانی ئەشکەوتی سێدەر سەرنجڕاکێش و گرنگن، کە بەدرێژایی ژیانی مرۆڤایەتی وەک پەناگەیەک بۆ ژیان و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات و ئاژەڵداری لەلایەک خەڵکی نزیک لەناوچەکە بەکار هێنراون.