سه‌ره‌تا وه‌رزش کاراگەر: ئەمساڵ لیڤەرپوول 119 یاریزانی یەدەگی یاری پێكردووە

کاراگەر: ئەمساڵ لیڤەرپوول 119 یاریزانی یەدەگی یاری پێكردووە

78
جەیمی کاراگەر، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول باسی لە چانسی ئێستای تیپەکە کرد بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئینگلیزی لەم وەرزەدا، ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان خاوەنی بەرژەوەندییەکن کە زاڵن بەسەر ڕکابەرەکانیان، وەك مانچستەر سیتی و ئارسناڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیڤەرپوول سوودێکی زۆر لە یاسای پێنج گۆڕانکاری وەرگرتووە، چونکە یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر لە بەکارهێنانی ئەم یاسایەدا بە شێوەیەکی گونجاو سەرکەوتوو بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای وەرزەوە لیڤەرپوول 119 یاریزانی یەدەگی بەکارهێناوە، لە بەرامبەردا 74 یاریزانی مان سیتی و 107 یاریزانیش بۆ ئارسناڵ، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کلۆپ سوودێکی زۆر لە قووڵایی پێکهاتەکەی و توانای گۆڕینی کارتەکان بە شێوەیەکی کاریگەر وەردەگرێت .