سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای سەردانێكی فەرمی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، گەیشتەوە هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/3/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەڕایەوە هەولێر.

سەرۆکی حکوومەت، لە واشنتۆن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پێنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە کۆ بووەوە، هەروەها چاوی بە جۆرج دەبلیو بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریكا کەوت.

مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان، دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا تاوتوێ کرد.