نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان كۆبوونه‌وه و سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕێز و پێزانینی بۆ هه‌ڵوێستی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ حه‌واندنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كان نیشان دا و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له تیرۆر به‌رز نرخاند.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/11/2018 نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز د. گراهام فرانكلین
سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان پێرسى ئه‌مه‌ریكى و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونهوهیهكد فرانكلین خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی
كوردستان ده‌ربڕی و ڕێز و پێزانینی بۆ هه‌ڵوێستی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ حه‌واندنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كان نیشان
دا و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه
و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها باسی
له هاوكاریی ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ ئاواره‌كان كرد و مانه‌وه‌ی
كرستیانهكانیشی له عێراق وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵه‌گه‌ی عێراقی،
به زه‌روور زانی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و
ڕۆڵی فرانكلین و ڕێكخراوه‌كه‌یان له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران
كرد و دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له
سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوونیان به پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی، هه‌نگاویان
بۆ حه‌واندنه‌وه و پاراستن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌نگوزاری بۆ ئاواره و
په‌نابه‌ران و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ناوه و له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش
به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها داوای كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش
به‌رده‌وام بێت له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی زیاتری
كولتووری پێكه‌وه‌ژیان له هه‌موو عێراق.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به
عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.









