سهرهتا وتار سەردانەکەی سەرۆک وەزیران وەڵامێکە بۆ هەڕەشەکانی سەر كوردستان
روكار تەها
سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵاى حکومەت و ئەو پێشوازییە گەرمەی لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لە بەڕێزیان کرا، نیشانەی گرنگی و بایەخی ئەمەریکایە بە دۆزی ڕەوایی گەلی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بێگومان سەرۆک وەزیران بەدەستێکی پڕەوە دەگەڕێتەوە ، پاڵپشتی کردنی لەم کات و ساتەی کە بەغداد بەناوی یاساوە بۆتە هەڕەشە بۆ سەر هەرێمی کوردستان زۆر گرنگ و جێگایی پڕ بایەخە، ئەمەریکا چەند پەیامێکی گرنگیدا بەگوێی بەغداد و تارانیش.
بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان بەهۆی سەردانی بەڕێزیان و ئاخاوتنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەرخەری ئەو ڕاستیە بوو، کە هێشتا لای ئەمەریکا پێگە و ستراتیژی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە، سەرۆک وەزیران بەم سەردانە پەیامێکی زۆر ڕوونی بە بەغداد و دراوسێیەکاندا کە هێشتا ئێمە بەهێزین بەغداد ناتوانێت بەو جۆرە بڕیارانەی کە بەوەکالەت شەڕ بەهەرێمی کوردستان دەفرۆشن.
پەیامی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە ئەم چەند خاڵەو زیاتریش لە خۆ دەگرێت، پەیامی ڕوون و گرنگی هەرێمی کوردستانە بەلای ئەواندا، ئەوەیە كە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانیێکی ستراتیژی ئێمەیە لەناوچەکە و بۆ ئێمە هێڵی سوورە چونکە قوربانیدان و بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش کۆمان دەکاتەوە، لە گەڵ ئەوەشدا ئەمەریکا هەرێمی کوردستان جێگایی بایەخ پێدانە و پشتگیری لە مانەوەی قەوارەکەی دەکات و دەپارێزیت لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا.
هەروەها پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکایی بە ناوازە وەسف کرد، زۆر بەڕوونی باسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانی باس کرد ئەمەش پاڵپشتی هەرێمە سەرباری ئەو بڕیارانەی دادگا، هەروەها باسی یەک ڕیزی کورد و یەکگرتووی کوردستان بەلای ئەمەریکاوە زۆر گرنگە، ئەمەریکا زۆر لای ڕوون و ئاشکرایە ئەگەر پارێزگاری و پاڵپشتی هەرێمی کوردستان نەکات هیچ دۆست و هاوپەیمانیێکی ڕاستەقینەی لەناوچەکەدا نامێنێتەوە بۆیە بەرژوەندیی ئەوانیش لەوەدایە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان و بپارێزن لە هەڕەشەو ئاڵنکاریانەی بەردەوام ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە، لەلایەن بەغداد و گرووپەکانی نزیک لەئێران کەبەردەوام پەلاماری هەرێم و ئەمەریکا دەدەن.
ئەم فشارانەی ئێستا کە دەکرێتە سەر هەرێم پاڵپشتی هەرێمی کوردستانیشە بۆ هاوپەیمانەکەی کە ئەمەریکایە، چ فشاری سەربازی و سیاسی و ئابووری کە هەرجارە و بەجۆرێک لە جۆرەکان بەردەوامن بۆ سەر پێگە و هەموو سنوور و قەوارەو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دڵنیام سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمایەکی هاوبەش و بەرژەوەندیەکی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا کاردەکات، بوونی وەزیری پێشمەرگە لە ناو وەفدی باڵای سەرۆک وەزیران بێگومان بێ کاریگەر و بێ ئەنجام نیە، لەگەڵ گەڕانەوەیاندا بۆ هەرێمی کوردستان بەدڵنیایەوە هەندێ هاوکێشە دەگۆڕێت و کاریگەری سەردانەکەی بۆ وویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا دەردەکەوێت.