كونسوڵگه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌یه‌وه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی X كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن به‌هۆی كۆچی دوایی خاتوو زه‌كیا مسته‌فا بارزانی كه ده‌كاته خوشكی سه‌رۆك بارزانی.
كونسوڵگه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا هاوخه‌می قووڵی خۆیان بۆ ماڵباتی سه‌رۆك بارزانی و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕیوه.
پرسه‌ی خوشكی سه‌رۆك بارزانی خوالێخۆشبوو “زه‌كیا مسته‌فا بارزانی”، له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له سه‌عات 10 تا 12ی پێش نیوه‌ڕۆ و ئێوارانیش سه‌عات دوو تا پێنجی ئێواره، له هۆڵی ته‌شریفاتی باره‌گای بارزانی له سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه ده‌چێت.