ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24ـی شوباتی 2024 شا عەبدوڵڵای دووەم پاشای شانشینی ئوردن لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد و پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی (زەکیا مستەفا بارزانی)ی خوشکی سەرۆک بارزانی.
سەرلەبەیانیی دوێنێ هەینی 23/2/2024، (زەکیا مستەفا بارزانی) خوشکی سەرۆک بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.