له پیرمام یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌ی “زه‌كیا مسته‌فا بارزانی” خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركرده‌كانی ناوخۆی كوردستان و عێراق و هاوپه‌یمانان به‌شداری پرسه‌كه‌یان له پیرمام كرد.
له‌سه‌ر ئاستی حزبی سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان به‌شداریان له پرسه‌كه‌دا كرد، له نێویاندا بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و لاهوور شێخ جه‌نگی و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی تر.
هاوكات هه‌ریه‌كه له له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له پرسه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
نیچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی، له‌پاڵ سه‌رۆك بارزانیدا له پێشوازی میوانه‌كاندا بوون، ئه‌مڕۆ پیرمام به ته‌واوی پڕ بوو له جووڵه‌ی سه‌ركرده‌كان بۆ پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی كه كورد به‌رده‌وام بۆ به‌شداری له پرسه‌دا به‌بێ دوودڵی ئاماده‌یه.
دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، دوێنی هه‌ینی 23ی شوبات، زه‌كیا مه‌لا مسته‌فا بارزانی خوشكی سه‌رۆك بارزانی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.