سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆمەڵگەی خۆراکیی راسانی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/2/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ۆمەڵگەی خۆراکیی راسانی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەسەرکردەوە.

کۆمەڵگەی خۆراکیی راسانی لە ساڵی 2018 دامەزرێندراوە و ئێستا کار بۆ فراوانکردنی دەکرێت، کارگەکە بووەتە فریادڕەسی بەرهەمی زەیتوونی بەشێک لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لە 250 هاووڵاتیی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە کۆمەڵگەی خۆراکیی راسانی سوودمەندن.