سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتە هەڵەبجە و لە یەكەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ هەڵەبجە، سەردانی مۆنیومێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/2/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە، لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سەردانی مۆنیومێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی کرد و بەشەکانی مۆنیومێنتەکەی بەسەر کردەوە و تاجەگوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا.