سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

 سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا دڵنیاییدا کە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: ئەو کێشانەی کە لە رابردوودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیانبووە هەوڵی چارەسەرکردنیان داوە. جەختی لەوەشکردەوە، ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردسان بەردەوام دەبێت تا کاتی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.