خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- لە ژێر چاودێری بەڕێز (هەڵگورد شێخ نەجیب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 2024/2/22 سەنتەری ڕۆشنبیریی سۆران، ئێوارە کۆڕێکی شیعرخوێندنەوە بۆ شاعیر (سەرکەوت ڕەسوڵ) لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران ساز دەکات، شایانی باسە ، شاعیری ناسراو سەرکەوت ڕەسوڵ لەساڵی 1970 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلیژی پەروەردە بەدەستهێناوە ، شاعیرلە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە نووسین کردووە و لەسەرەتای ڕاپەڕینیشەوە دەستی بەکاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسیی کردووە و هەروەها بەشداری دەیان فیستیڤاڵی ئەدەبی و ڕۆشنبیری کردووە، خاوەنی (3) بەرهەمی چاپکراوە:
– فاتە شێت
ــ یادنامە
– پاییزە یاد