وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ ئاشکرای کرد، لە مانگی چوارەوە كارتی نیشتمانی وەكوو تاكە بەڵگەنامەی فەرمی کاری پێ دەکرێ و کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ناکرێ.

عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدراڵ ڕایگەیاند: “بڕیار دراوە کارکردن بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە تاوەکوو یەکی مانگی نیسانی ئەمساڵ درێژ بکرێتەوە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “بڕیارەکە بۆ ئەوەیە، دەرفەتی زیاتر بۆ هاووڵاتییان هەبێت، بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی.”

جەختیشی کردەوە، کاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی فراوانتر دەکرێت.