بۆ جاری 12ـەیەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی 21-02-2024 دواخرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 18-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند سکاڵایەک لەنێویشیاندا سکاڵای تایبەت بە پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. دادگاکە جارێکی دیکە بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکە بۆ رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024 دواخست.