سه‌ره‌تا وه‌رزش كۆندی دەخرێتە سەر مێزی فرۆشتنەوە

كۆندی دەخرێتە سەر مێزی فرۆشتنەوە

77
ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنی باسیان لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنە كرد، بەتایبەتیش ئەو ناوانەی لەسەر مێزی یانەكەن و چاوەڕوان دەكرێت بیانفرۆشێت.
ناوی کۆندێ وەک یەکێک لەو یاریزانانەی باسی لێوەدەكرێت کە دەکرێت هاوینی داهاتوو بخرێتە بازاڕی فرۆشتنەوە، بەمەبەستی بوژاندنەوەی گەنجینەی بارسا بۆ ئەوەی ئەو گرێبەستانە یەکلایی بکاتەوە کە یانەکە هەوڵدەدات لە داهاتوودا واژۆیان بكات.