ڕیۆ فێردیناند ئەفسانەی یانەی مانچستەر یونایتد باسی لە ماینۆی یاریزانە لاو و لێهاتووەكەی ئەم دواییە کرد لە دوای سەرکەوتنی بۆ ڕیزی تیپی یەکەم.
ڕیۆ فێردیناند سەبارەت بە ماینۆ گوتی: پێموایە وەک سیدۆرف یاری دەکات، ناڵێم وەک ئەو لێهاتووە یان وا دەبێت، بەڵام كە سەیری یارییەكانیم كردووە، لێکچوونێکی زۆر دەبینم و پێم وایە داهاتوویەکی گەورەی لە مانچستەر یونایتد دەبێ، ئەمە ئەگەر لە هەمان ئاستدا بەردەوام بێت و پابەندی ڕینماییەكانی ڕاهێنەر بێت.