خەبات:سولین سلێمان:- شوان عومەر ئەو لاوە دەنگخۆشە بەرهرەمەندەی کە خەڵکی دەڤەری بارزانە لە گوندی کۆلەک، عەشیرەتی شێروانی لە دەڤەری مێرگەسۆر، لە ساڵی ١٩٩٠ لە دایکبووە، دەرچووی کۆلێژی ئادابە لە بەشی مێژوو، گۆرانیبێژە و ژەنیاری ئامێری ئۆرگە، تا ئێستا چوار بەرهەمی هونەری هەیە، فیلمێکیش لەسەر ژیانی دروستکراوە، لەم دیمانەیەدا تایبەت بە خەبات بەو شێوەیە وەڵامی چەند پسیارێکی ئێمەی دەدایەوە و گووتی؛
*سەرەتای دەستپێکی تۆ بۆ گۆرانی گوتن کەی و چۆن بوو؟
گۆرانی گوتن بەهرەیەک بوە لە ناخی مندا هەبووە هەر لە منداڵیەوە، بۆ یەکەمجار کە تەمەنم نۆ ساڵ بوو چومە سەر شانۆ گۆرانیم گوت، بەڵام بە فەرمی لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەم بەرهەمی تایبەت بە خۆمم بڵاوکردەوە، و کۆتا بەرهەمیشم لەساڵی ٢٠٢٠ بڵاوببوو.
*ئێوە بێجگە لە گۆرانی گوتن بەهرەی لاسایی کردنەوەشتان هەیە، دەکرێ لەزاری خۆتەوە زیاتر بۆمان باسبکەی؟
هونەری لاساییکردنەوەش دیسان بەهرەیەکە خودا پێی بەخشیوم ، بەڵام من لاسایی کردنەوە لە هەموو شوێنێک ناکەم ، چونکە خەڵکانێک بە هەڵەلێکی دەداتەوە، تەنها هەندێک کەسایەتی کە پەیوەندیم لەگەڵیان هەیە تەنها لاسایی ئەوان لە میدیاکاندا دەکەم، بە تایبەتیش لاساییکردنەوەی میدیاکاری سەرکەوتوو شاهۆ ئەمین بە لاسایی كردنەوەی بینەرێکی زۆری لەدوای خۆیدا هێنا، هەتا بە ملیۆنان بینەری هەبوە، گوتیشی؛ لە منداڵیەوە زۆر گوێبیستی دەنگی هونەرمەندی گەورەی کورد شڤان پەروەرم دەکرد و ئەیاز زاخویی بە ئێستاشەوە، بەڵام بە گوتنەوەی گۆرانی ئەوان دەگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە ئەوانیش هونەرمەدان زەکەریا عەبدوڵا و عەبدولقهار زاخۆیی بوینە چونکە ستایلی ئەوان لە من نزیکە.
*کێن ئەوانەی زۆر پشتگیری لە کارە هونەرییەکانت دەکەن؟
وەک پشگیری و هاوکاری کەسانێکی زۆر هەبوینە کە بەڵێنی پشتگیریان بۆ داوم کە هاوکارم بن، بەڵام بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو بەڵێنانە هیچ جێبەجێنەکراون تەنها بە بەڵێن ماونەوەتەوە، ئەوانەی لە دروستکردنی بەرهەمەکانم پشگیریان کردووم کەسانێک بوینە کە نەیانویستووە ناویان بهێنرێت بەڵکو تەنها لە خۆشەویستیان بۆ هونەرەکەم هاوکاریان کردووەم، و هەروەها ماڵەوەشمان پشتگیری سەرەکی من بوینە لە رووی مادی و مەعنەویەکەی بەڵام ئەوان بەهرەی هونەریان نیە وەک من.
*نوێترین کاروچالاکیتان چییە؟
من بێجگە لە وەی کە دو بەرهەمم تێکستی خۆم بونە و بەرهەمێکیشم تێکست و ئاوازی خۆم بوینە، بەم زوانە بە هاوکاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران کۆنسێرتێکمان بۆ رێک دەخرێت لە شاری سۆران، ئەمە یەکێک دەبێت لە چالاکیکانمان بە هاوکاری نوسینگەی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی و هەر ئەوان سپۆنسەری دەرچوونی ڤیدۆکلیپەکە دەکەن، گوتیشی من لە پەیوەندیدام لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعیر و ئاواز دانەر هەر کاتێک ئامادە بوو دەخرێتە بەر چاوی بینەر و بیسەرانمان.
*چ پەیامێکتان هەیە؟
پەیامی من ئەوەیە کە چیتر ناوی بێناوەرۆک گەورە نەکرێت، چیتر ئەوانەی کە تەنها گۆرانی دەڵێن بۆ گۆرانی گوتن نەخرێنە شوێنی ئەو کەسانەی بە هەق دەیانەوێت کار بۆ هونەرێکی پاک بکەن یاخود دەیانەوێت خەڵکی بە هونەری رەسەنی جوانی کوردی ئاشت بکەنەوە، لەگەڵ رێزو خۆشەویستی زۆرم بۆ گشت هەوادارەکانم.










