ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/2/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له به‌ڕێز ئيلهام ئه‌لييه‌ڤ سه‌رۆكى كۆمارى ئازه‌ربايجان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.
نێچيرڤان بارزانى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆك ئه‌لييه‌ڤ و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ وڵاته‌كه‌ى خواست، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيارى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسيان له دوايين ديدارى نێوانيان له باكۆ كرد.