دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو، ئه‌مریكا 85 پێگه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی له سووریا و عێراق كرده ئامانج، ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مریكا ده‌وای كوشتن و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ئوردن هات و سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامدانه‌وه‌مان له‌و كات و شوێنانه‌ی كه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی 2ی 2024، له به‌یاننامه‌یه‌كدا جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه، وه‌ڵامدانه‌وه‌مان ده‌ستیی پێكرد، وه‌ڵامان له كات و ساتی تر و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ململانێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یان له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی دونیادا نییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یان پێگه‌یاندنمان ده‌ده‌ن، وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی هێرشه‌كانیان له عێراق و سووریا، گوته‌بیژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، ڕایگه‌یاند، لێدانه‌كان نزیكه‌ی 30 خوله‌كی خایاند و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا هێشتا سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و زیانانه‌یه كه له ئه‌نجامی ئه‌و لێدانه‌نادا هاتوون كه ژماره‌یه‌ك شوێنیان كرده ئامانج.