بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هەوڵیانداوە زیان بەکامێراکانی تۆمارکردنی سزای تیژڕەوی بگەیەنن.

ئەمشەو شەممە 3/2/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ب، ک، ب) و (ت، ح، ص) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران کە هەوڵیانداوە زیان بەکامێراکانی تۆمار کردنی سزای تیژڕەوی بگەیەنن.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “ئەم تۆمەتبارانە دوای ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا لەشەقامەکان دەڕۆن و لەلایەن کامێرای تیژڕەوی شەقامەکانەوە سەرپێچییەکەیان تۆمار دەکرێت لە بەرامبەر ئەم کارە نایاساییەیان هەوڵیان داوە زیان بەکامێراکان بگەیەنن بیشکێنن، دواتر سەتڵێکی خۆڵ و خاشاکیان لەسەر یەکێک لەکامێراکانی تیژڕەوی داناوە.”