سه‌ره‌تا وه‌رزش نەیمار ئابڕووی چوو

نەیمار ئابڕووی چوو

173
ئابڕوچوونێكی نوێ سەریهەڵدا کە پەیوەندی بە ئەستێرەی بەڕازیلی نیمارەوە هەیە، هێرشبەری یانەی هیلالی سعودی، لە دوای ئەوەی تووشی پێکان بوو، لە یاریگا دووركەوتەوە.
ماڵپەڕی لیۆدیاس ئاشکرایکردووە، نەیمار چاوەڕوانی منداڵی سێیەم دەکات لەگەڵ كچە مۆدێلێکی بەڕازیلی بەناوی ئاماندا کیمبەرلی، ئەویش دوای چەند مانگێک لە دابڕان لە خۆشەویستەکەی پێشووی.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بابەتە لە کاتی پەیوەندییەکی کورتی نێوانیاندا ڕوویداوە، لەکاتێکدا لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێشووی برونا بیانکاردی بووە، کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا کچەکەی بەناوی «مافی» لەدایک بووە و لە نۆڤەمبەری 2023 لێی جیابووەتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، خێزانی نەیمار بە خۆشی و بێ کێشە و ناکۆکی لەگەڵ کیمبەرلی هەواڵەکەیان پێگەیشتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە چاوەڕێی لەدایکبوونی منداڵەکە دەکات لە مانگی ئایاری داهاتوودا، تا پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ بكرێت لە دڵنیابوون لەوەی باوکیەتی.