ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی، کاپتنی یانەی لیڤەرپوول، دوای ڕۆیشتنی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی ، مشتومڕی لەسەر داهاتووی لێکەوتەوە.
کاتێک پرسیار لە ڤان دایک کرا سەبارەت بەوەی کە بەشێک بێت لە پلانی داهاتووی لیڤەرپوول، ئەو بە ڕۆژنامەی تایمزی گوت: ئەوە پرسیارێکی فوڕسە، من نازانم.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: یانەکە ئەرکێکی گەورەی لەبەردەمدایە، زۆر شتیش دەگۆڕێت، نازانم داهاتووم لەو یانەیە بەرەو كوێ دەبێت بەتایبەتیش دوای رۆیشتنی كلۆپ.