ئەمڕۆ هەینی دووی شوباتی 2024، فەرمانگەی كۆنتڕۆڵكردنی سەروەت و سامانی دەرەكی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رای گەیاند، تۆڕێكی سەرەكی بە تۆمەتی دابینكردنی كەرستە و تەكنەلۆژیای هەستیار بۆ بەرنامەی مووشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕكەوان خرایە لیستی سزاكانی گەنجینەی ئەمەریكاوە.

گەنجینەی ئەمەریكا روونی كردووەتەوە، چوار تیم و دامەزراوە لەو نێوانەدا لە ئێران و هۆنگ كۆنگ سزا دراون.

بەپێی راگەیەنراوی گەنجینەی ئەمەریكا، یەكێك لەو تیمانەی كە لە هۆنگ كۆنگ سزا دراوە، بەشدارە لە فرۆشتنی كاڵای ئێرانی و بەم هۆیەش سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ بەرژەوەندی سوپای پاسدارانی ئێران كۆ كردووەتەوە.