وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە:-
هەروەک ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران ڕایگەیاند سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم ناردنی بڕی ٦١٨ ملیار دینارەکەی بەغداد تێپەڕێنراوەو هەموو ڕێکارە ئیداریی و یاساییەکان تەواوبووە، بۆیە چاوەڕوانین لەسبەینێوە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری