دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی كانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەك میدیا و كەناڵی ناوخۆیی كە زۆر تامەزرۆی بەئامانجگرتنی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستكردنەوەو بەدواداچوونی میدیایی، هەواڵێكیان بڵاو كردووەتەوە گوایە ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كراوەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
هەروەها دژەتیرۆری كوردستان دەڵێت: ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.