گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێرای ئیدانەکردنی ئەو رووداوە رایگەیاندووە، لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە.
دەقی پەیامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردن کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ گەل و حکومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین.
لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین.
داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بهێندرێت و گشت کێشەکان بە دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.
پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان