سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن دەکات و “هاوخەمی” خۆی بۆ حکومەت و خەڵکی ئەو وڵاتە دەردەبڕێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 29-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس “بە توندترین شێوە هێرشی ترسنۆکانەی” دوێنێ یەکشەممە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی تاوەر-22 لەسەر سنووری ئوردن-سووریا سەرکۆنە کرد.