وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی پاسه‌وانی سنووری عێراق ئاشكرای كرد كه‌ لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر گومرگ و خاڵه‌ سنوورییه‌كان هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ سێشەم ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای پاسەوانی سنووری عێراق کە پێکهاتبوون لە لیوا تالیب حه‌باب ره‌مه‌زان جێگری فەرماندەی گشتی پاسەوانی سنوور و لیوا دلێر فرزەندە زبێر زێباری فەرماندەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەک و شاندێکی یاوەریان.

لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی خاڵە سنوورییەکان و ڕۆڵی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانەدا، هەردوولا هاوڕابوون کە وەک یەک تیم کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت.

وەزیری دارایی ڕوونی کردەوە كه‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای ب ۆچارەسەری کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر گومرگ و خاڵە سنوورییەکان پێکهێناوە و لێکتێگەیشتنی باش لەمبارەیەوە هاتۆتە ئاراوە.

لای خۆشیەوە جێگری فەماندەی پاسەوانی سنووری عێراق سوپاسی وەزیری دارایی و دامودەزگاکانی وەزارەت کرد کە هاوکار و هەماهەنگن بۆ ئەوەی پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.