
له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژ به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه چوو.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی 1ی 2024، له نزیك پاركی نالی له سلێمانی و هه‌روه‌ها له نزیك په‌كه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر له هه‌ڵه‌بجه، هاوكات له نزیك پاركی ده‌روازه له ڕانیه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه چوو.
بە بەشداریی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم چینوتوێژەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین، دژ بە هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر هاتنە سەر شەقام و دەنگی نارەزایەتییان بەرز كردووە.
خۆپیشاندەران بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و گووتنەوەی دروشمی نەتەوەیی، هێرشە مووشەكییەكانی ئێرانیان سەركۆنە كرد.
خۆپیشانده‌ران ڕایان گه‌یاند كه ئەو جۆرە هێرشە ترسنۆكانە هەرگیز ئیرادەی خەڵكی كوردستان ناشكێنێت و خەڵكی كوردستان هەمیشە دژی ستەم و تیرۆرە.
شه‌وی 15-16ی ئه‌م مانگه، سوپای پاسدارانی ئێران، چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كرد و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون.
ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئێران كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه و كوردان سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئێران ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.