
خەبات- بارزان – سەفەر ژاژوكی:
مەدینە محەمەد حەسەن بانی ـــ شێروانی كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمر، دوای 64 ساڵ گەڕان بە باوك و كەسوكاری لە روسیا بە كوردستان شاد دەبێتەوە و سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكات.
خاتوو(مەدینە محەمەد حەسەن بانی) كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمر بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران لەگەڵ برا و كەسوكاری لە كوردستان لایەن بەڕێز خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی لە سەر مەزاری نەمران لە بارزان پێشوازی كران.
خاتوو مەدینە محەمەد حەسەن بانی كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمر بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران كاتێك باوكی لە ساڵی 1959 لە گەڵ هەڤاڵانی بە كوردستان شاد دەبێتەوە و تەمەنی ئەو 5 ساڵانە بووە، كە دوای 64 ساڵ گەڕان بە دوای باوك و خزم و كەسی بە كوردستان شادبوویەوە و بۆ رۆژنامەی خەبات گوتی: لە سەر گۆڕی رابەری نەتەوەیی و ئاشتیخواز بارزانیی نەمر و ئیدریس بارزانیمە، سوپاسی بەرێز خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی دەكەم كە بە گەرمی پێشوازیتان لە ئێمە كرد. زۆر خۆشحاڵم كە هاتوومە ئێرە سەر مەزاری نەمران لە بارزان كە بارزانیی نەمر خۆشەویستی باوكی رەحەتیم بوو، من نەمردم و چاوەم روونبوونەوە و ئەو رۆژەم بیینی و سەرفرازم كچی قارمانێكی نیشتمانم كە باوكم لە گەڵ هەڤاڵانی بە رابەرایەتیی بارزانیی نەمر لە ساڵی 1947 لە دوای تێكچوونی كۆماری كوردستان لە مەهاباد رێگای سەختیان هەڵبژارد و چوونە وڵاتی یەكێتی سۆڤیەت لە پێناو نیشتمان و ئەوان بە ئازادیخوازبوون. ئەوە ئاوات و چاوەڕوانی چەند ساڵەی هێنامەدی.
پاشان سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی و گۆڕستان و مۆنۆمێتی بارزانییە جینۆسایدكراوەكانی كرد. خاتوو مەدینە یەكەمجارە جلوبەرگی كوردی لە بەر دەكات و شانازی بە كوردبوونی خۆی دەكات و گوتی: دەبێ ئەو دەسكەوتانە بپارێزین و میلەتی كورد پاڵپشتی سەرۆك بارزانیی كوڕی بارزانیی نەمر بێت بۆ ئەو ئاشتی و بەرقەرارەی كوردستان كە سەرۆك بارزانی لە جیهان بە سەرۆكی ئاشتیخواز ناسراوە كە كوردستان دەپارێزیت.