ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی 1ی 2024 ، له به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا خۆپیشاندان له دژی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سڤیلنشینه‌كانی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
تا دێت ناڕەزاییەتییەكان دژ بە هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر كە ژماره‌یه‌ك شەهید و برینداری لێ كەوتەوە زیاتر دەبێت و سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیشی تێپەڕاند. ئەمڕۆ شەممە 20ی 1ی 2024 لە شاری (دۆسلدۆرف)ی ئەڵمانیا، كوردانی ئەو وڵاتە بۆ نارەزایەتی دەربڕین دژ بە هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر خۆپیشاندانێكی جەماوەریان ڕێكخستن و سەركۆنەی هێرشەكانی ئێرانیان كرد، كە بە هۆیەوە بازرگانێكی دیاری هەرێمی كوردستان بە ناوی ( پیشڕەو دزەیی) و كچێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و بازرگانێكی عێراقیش كە میوانی ( پیشڕەو دزەیی) بوو، شەهید بوون و هاوژینەكەی و دوو كوڕی تری بریندار بوون.
هاوكات كوردان له شاری هانۆڤه‌ریش ده‌ستیان به خۆپیشاندان له دژی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد و بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له وڵاتانی ئه‌وروپا خۆپیشاندان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له 16 وڵاتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه بچێ و داوا له كوردان ده‌كرێ به ئاڵای كوردستانه‌وه به‌شداریی له‌و خۆپیشاندانانه‌دا بكه‌ن.
پێشتر كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی ئاگارییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی 1ی 2024، له 16 وڵاتی ئه‌وروپا خۆپیشاندان له دژی هێرشه‌كه‌ی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت