ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/18 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆككۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان كۆبووەوە.
دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمەنستان تاوتوێ كرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و عێراق و نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.