خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- ‎خانەقاو تەکێ و گوندەکان لەڕابردوو ئێستاش خزمەتێکی بەرچاوی شۆڕشه‌كانی کوردستانیان کردوە و دەیکەن، لەوسۆنگەیەوە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک مەسعودبارزانی بایەخی زۆر بەکەسەیاتی وپیاوانی ئاینی و تەریقەت و شێخانی تەریقەت دەدەن،بەمەستی هه‌واڵ پرسین لەڕەوشی تەندرووستی هەڤاڵ فرسەت غەزالی بەنوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی لەڕەوشی تەندرووستی (شێخ سەیدگوڵ شێخ حەسەن عەواڵانی) سەرۆکی تەریقەتی قادری عەواڵانی پرسی، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرابوو، بەناوی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانیەکی بۆ شێخ دەربڕی.

شێخ سەید گوڵ بەخەباتی گوت: پرسینی جەنابی سەرۆک لەتەندروستی ئێمە مایەی خۆشحاڵیمان و وەفاداری جەنابیانە بۆ بنەماڵەو کەسایەتیەکان و تاک بەتاکی خەڵکی کوردستان پیرو ده‌روێش و موریدانی تەریقەتی قادری و سوپاسی دەکەین و خوابیان پارێزێت،جێی ئاماژەیە پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان بنەماڵەی شێخانی عەواڵان و بارزاندا هەیە ،لەو چوارچێوەیەدا لەماوەی ڕابردوو نوێنەری سەرۆک بارزانی لەگوندی عەواڵان سەردانی شێخ سەید گوڵ یان کرد و دواتر سەرۆکی تەریقەتی قادری عەواڵانی سەردانی مەزاری نەمرانیان لەبارزان کرد.