ئەمرۆ یەکشەممە 14ی 1ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی بۆ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور.

کونسوڵی گشتیی کۆریا، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیى خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی کۆریای باشوور.