رۆژی شەممە، 13-1-2024، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێکی فەرمی پەرلەمان رۆژی شەممە، 13-1-2024، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا رێككه‌وتون رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی پەرلەمان به‌ڕێوه‌بچێت.
لە 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی توندی لایەنە سوننەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییان بە بڕیارێکی سیاسی ناوبرد.