سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاندووه له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵ ناكا ده‌ست بۆ خه‌ڵكی كاسبكار و هه‌ژار ببات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/1/2024، پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و لەکاتی باسکردنی تەوەری تایبەت بە زێدەڕۆیی، ڕایگه‌یاند: “لە هیچ کەس و هیچ لایەنێک قبووڵ ناکەم، دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات بە شکاندنی عەرەبانە و پەلاماردان و سووکایەتی پێکردنییان لەژێر ناوی ڕێگری لە زێدەڕۆیی، لایەنە ئیدارییەکان ویستیان زێدەڕۆیی ڕابگرن دەبێت پلانی دیکەیان بۆ ئەو کەسانە هەبێت نانیان لەسەر ئەو ئیشەیە و هاوکارییان بکەن، شوێنێکی باشتر و گونجاوتر لەوەی خۆیان پێ بدرێت”.