سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە مهسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. عەلی قەرەداغی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان و هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتییەکە لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەپێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلانی ستەملێکراو لەنێویشیاندا گەلی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان، سوپاس و پێزانیی خۆی و یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانانی بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دەربڕی.