وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له وه‌ڵامی یاداشتی مامۆستایان‌دا، ڕایگه‌یاند كه ڕه‌زامه‌ندیی هه‌یه بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه و دامه‌زراندنی وانه‌بێژان به گرێبه‌ست.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/1/2024، به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه واژۆی د. ئالان حه‌مه‌سه‌عیدی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆمان كراوه، ئاماژه به یادداشتی مامۆستایان، كه ئاڕاسته‌مان كراوه، پاش گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ڕه‌زامه‌ندیی هه‌یه، كه پاش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدرالی و ناردنی شاییسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه:
یه‌كه‌م: پله‌به‌رزكردنه‌وه له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان ده‌ست پێبكات.
دووه‌م: به گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو، به‌گوێری ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.