
زۆرێک لە هەواڵە ڕۆژنامەوانییەکان کیلیان مباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان پەیوەندییان بە ڕیال مەدریدەوە کردووە لە ڕێگەی گرێبەستێکی بێبەرامبەرەوە لە هاوینی داهاتوودا.
باس لەوە کرا کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی مێرێنگێ پەیوەندییەکی نوێ لەم بارەیەوە لەگەڵ ئەستێرە فەرەنسییەکە دەکات، لە ماوەی هەفتەی یەکەمی ساڵی 2024دا.
بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی «زە ئەتلەتیک»ی بەریتانی، دەنگگەلێکی گرنگ لەناو دەستەی بەڕێوەبەری یانەی ڕیال مەدرید هەن کە قەناعەتیان بەوە نییە کە گرێبەستکردن لەگەڵ مباپێ ئەوەیە کە ئێستا پڕۆژەی یانەکە پێویستی پێیەتی، لەسەر ئاستی وەرزشی و بەتایبەتی دارایی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیادبوونی تێچووی کارە بەرفراوانەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە قەڵای ڕیال مەدریدیشە، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی توانای کڕینی یانەی شاهانە.
دەنگەکانی دژایەتی گرێبەستی مباپێ دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی کە مێرێنگی ساڵانە قازانج دەکات، کە لە ساڵانی ڕابردوودا توانیویانە بەدەستی بهێنن، تەنانەت لە کاتی لوتکەی پەتای کۆرۆناشدا.
هەروەها ڕەخنەگران پێیان وایە هاتنی مباپێ دەبێتە هۆی تێکدانی هاوئاهەنگی ژووری جلگۆڕین، بەتایبەتی کاتێک مووچەیەکی زۆر گەورە وەردەگرێت.