ئهمڕۆ پێنجشهممه 4ی 1ی 2024، هێرشی درۆنی كرایه سهر بارهگایهكی بزووتنهوهی نوجەبا له شهقامی فهڵهستینی شاری بهغدای پایتهختی عێراق.
لەمبارەیەوە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردهوه كه دوو سهركردهی ئهو گرووپه له ئهنجامی ئهو بۆردومانهدا كوژران.
لە دوایین ئاماری بۆردومانەكەدا، دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژراون، شەش کەسیش بریندارن، لەنێو کوژراوەکان ئەبو تەقوا سەعیدی، فەرماندەی لیوای 12ی حەشدی شەعبی هەیە.
میدیای حەشدی شەعبی بڵاوی كردهوه كه ئەو بارەگایەی ئەمڕۆ لە بەغدا بۆردومان كرا، تەنیا 300 مەتر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقهوه دوورە.
بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکەی سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا، تاڵیب ئەلسەعیدی، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدا کوژراوە.
هاوکات، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشتێنەی بەغدا-ی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی ئەبو تەقوا سەعیدی جێگری ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی راگەیاند و دەڵێت، بەهۆی بەهۆی هێرشێکی ئەمریکاوە بووە.