وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 4ی كانوونی دووه‌می 2024، مووچه‌ی مانگی 12ی 2023ی لیواكانی پیاده دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە.
ده‌شڵێت: “رۆژی پینجشەممە 4ی كانوونى دووه‌مى 2024، مووچەی مانگی 12ی2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت”.