سـەلام عـەبدوڵڵا
جارێكــی تــر بــه درۆنــی بۆمبڕێژكــراو هێــرش كرایــەوه ســەر هەرێمــی كوردسـتان، دوا هێرشـیان رۆژی 30ی12ی2023 بـوو كـه گرووپێـك بەنـاوی (مقاوەمــه) كــه گرووپێكــی میلیشــیایه و بەحســاب لــه یاســا دەرچــووه. ئەمــه یەكەمینجــار نییــه بــه پاســاوی بــێ بنەمــا و پروپــووچ كــه بــه دڕۆن هێــرش دەكرێتــه ســەر هەرێمــی كوردســتان و هەمووجارێكیــش حكوومەتــی عێراقــی داوای لێكۆڵینــەوه و بەدواداچوونــی بــۆ بكەرانــی ئــەو هێرشــانه دەكات كــه هیچــی لــێ شــین نابێــت.
تــا ئێســتا عێــراق هیــچ لایەنێكــی بەدیاریكــراوی تاوانبــار نەكــردووه و كەسیشــی دەستنیشــان نەكــردووه كــه مــرۆڤ دەكەوێتــه گومانــەوه، چونكــه نــه لایەنەكــه دیــاری دەكــرێ و نــه بكەرانــی و نــه شــوێنی هەڵــدان و ناردنــی ئــەو دڕۆنانــه نیشــاندەدرێت، لــه راســتیدا، ئــەوه هیــچ جێــی بــاوەڕ نییــه كــه وڵاتێــك لــه ناوخــۆی خۆیــدا گرووپێــك خەریكــی هەڵــدان و بۆمبڕێژكردنــی درۆن و ڕاكێــت دروســتكردن و خاوەنــی چەكــی قــورس بــن لەســەر خاكەكەیــدا و تــا ئێســتا نەیتوانیبێــت ئــەو گرووپانــه دیــاری بــكات و لایەنێــك تاوانبــار بــكات و هەمــوو جارێكیــش ئــەوكاره دەخرێتــه سەرشــانی لیژنەیەكــی لێكۆڵینــەوه كــه ئەنجامەكــەی بەهیــچ دەردەچێــت و دیزەبەدەرخوونــه دەكرێــت كــه هــەر ئەوەشــه وا لــەو گرووپانــه دەكات كــه لەســەر ئــەو كاره دوژمنكاریانەیــان بەرامبــەر هەرێــم هــەر بــەردەوام بــن، چونكــە دیــارە دەزانــن كــە نــە ســزا دەدرێــن و نــە دەستنیشــان دەكرێــن.
تــا ئێســتا زیاتــر لــە 27 جــار بــە درۆن هێــرش كراوەتــە ســەر هەرێــم و هەندێكیــان دژی هێــزی هاوپەیامنــان لــە هەرێــم و هەندێكیشــیان كــە راســتەوخۆ دژی هەرێــم بــوون كــە دواترینیــان دژی بنكــە و بارەگایەكــی پێشــمەرگە بــووە لــە هەرێــم، هــەر بۆیــە وەزارەتــی پێشــمەرگە لــە هەرێــم زۆر بــە تونــدی ئیدانــەی ئــەو هێرشــە ترســنۆكانەی بــە بەیانێــك ئیدانــە كــرد و داوای لــە حكوومەتــی عێراقــی كــرد كــە بــە ئەركــی یاســایی خــۆی بەرامبــەر ئــەو دەســتڕێژیانە هەڵبســتێ، چونكــە ئــەوە لــە ســادەترین پێناســەدا شــكاندن و بەبــێ بەهاكردنــی حكوومەتــی بەغدایــە و بێتوانایــی ئــەوان لــە بڕیــاردان نیشــان دەدات، چونكــە هیــچ رێــی تێناچێــت حكوومــەت بەوهەمــوو دام و دەســتگا گــەورە و بەتوانایەیانــەوە كــە بــە ملیــارات دۆلاری وەك بودجــە بــۆ ســەرف دەكرێــت بــێ ئــاگاو ئــاگادار لــە چالاكــی تێكدەرانــەی ئــەو گروپانــە نەبێــت. گــەر وابــێ، ئیــدی پێشــمەرگەش ناتوانێــت بــێ دەنــگ و بەرامبــەر ئــەو هێرشــانە بــێ وەڵام بێــت.