سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا هاوخه‌می خۆیان بۆ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ژاپۆن راده‌گه‌یه‌نن و ده‌ڵێن هاوخه‌تانین.
رۆژی دووشه‌م یه‌كی كانوونی دووه‌م، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ژاپۆنی هه‌ژاند و زیانی گیانی و مادیی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
له په‌یامێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، هاوخه‌میی خۆمان بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی ژاپۆن ده‌رده‌بڕین به‌هۆی بوومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی دوێنێ.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه هاوسۆزی ئه‌و خه‌ڵكه‌ین كه به‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌وتوون و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرایش بۆ برینداران ده‌خوازین.