دەزگای دادی ئێران رای گەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ورمێ چوار کەسیان بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل لە سێدارە داوە.
بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو چوار کەسە هەر لە گرتووخانەی ورمێ جێبەجێ کراوە و چەند سەرچاوەیەکی مافی مرۆڤیش باس لەوە دەکەن لە سێدارەدانی ئەو چوار کەسە لە کاتێکدا روو دەدات کە پارێزەرەکانیان داوای پێداچوونەوەی بڕیاری دادگایان کردبوو و دادگا بە بێ پێداچوونەوە بڕیارەکەی جێبەجێ کردووە.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەم دوای ئەوەی بڵاو کرایەوە کە ئەو چوار کەسە بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراونەتەوە خێزانەکانیان لە بەردەم گرتووخانە کۆ بوونەوە بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی دەرببڕن و رێگری لە جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بکەم .
لە لایەکی ترەوە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تەنیا ناوی سێ لەو کەسانەی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەش داوە کە دەزگا ئەمنییەکان رایان گەیاندووە تەرمەکان رادەستی بنەماڵەکانیان ناکاتەوە.