کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕای گەیاند کە سبەی سێشەممە 19/12/2023، کاتژمێر پێنجی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕادەگەیەنن.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: “پرۆسەی دەنگدان بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات و ئامێرەکانیش بە تەواوی کارا بوون و کۆمسیۆن دەست دەکات بە گەیاندنی ئەنجامەکان و لیستی ده‌نگه‌كان بە نوێنەرانی حزبەکان دەدات.”