وه‌ك پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری لێدابوو، له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆدا سندوقه‌كانی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی داخران.
له كاتژمێر حه‌وتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر شه‌شی ئێواره كۆتایی هات و 15 ملیۆن و 108 هەزارو 135 دەنگدەر مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بچنه سەر سندوقەکانی دەنگدان.