کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، کاپتنی ئەلنەسری سعودیە، نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکاری جیهان بۆ ساڵی 2023، دوای ئەوەی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردنی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ یانەکەی و لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال گەیشتە 50، بەمەش لەگەڵ ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی یەکسان بوون.
ڕۆناڵدۆ (38 ساڵ) گۆڵی 50 ی خۆی بەرامبەر یانەی شەباب تۆمار كرد، ئەمەش ژمارەی گۆڵەکانی یاریزانان کیلیان مباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان و هاری کەین هێرشبەری بایرن میونشن تێپەڕاند کە هەریەکەیان 49 گۆڵیان هەیە.
ڕۆناڵدۆ لەو کاتەوەی لە مانگی یەکی ساڵی 2023 چووەتە یانەی نەسر، 40 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکردووە، هاوکات ژمارەی پێوانەیی گۆڵکاری نێودەوڵەتیی خۆی بەهێزتر کرد، چونکە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 لەگەڵ پورتوگال لە 9 یاریدا 10 گۆڵی تۆمارکرد.
ڕۆناڵدۆ تا کۆتایی ئەمساڵ 3 یاری ماوە، هالاند 7 یاری هەیە، هاری کەین دوو یاری لە خولی ئەڵمانی و یارییەک لە چامپیۆنزلیگ، لەکاتێکدا سێ یاری بۆ مباپێ لە خولی فەرەنسا و یارییەک لە چامپیۆنزلیگ ماوە.