جیرۆنا هەوڵێکی دا بۆ گواستنەوەی دۆنی ڤان دی بیک کە لە مانچستەر یونایتد دوورکەوتووەتەوە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کیکی کارسێلی سەرۆکی جیرۆنا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم هەنگاوەی بەرەو ڤان دی بیک ناوە، کارسێل هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ مان یونایتد کۆتایی پێبهێنێت سەبارەت بە خواستنی یاریزانە نێودەوڵەتییە هۆڵەندییەکە.
بەڵام یاریزانە ناوەڕاستەکە ئەم پێشنیازەی ڕەتکردەوە، سەرەڕای ئەوەی جیرۆنا لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا دایە.
لەلایەكی دیكەوە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت لەهەوڵی گواستنەوەی ڤان دی بیکە لە مانگی داهاتوودا.









